لە ساڵیادی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێم
دوای ۳٠ ساڵ حکومڕانی پارتی و یەکێتی دوای ئەوەی سەدان ملیار دۆلار داهات لەبەر دەستی ئەم دوو حیزبە بوو دوای سێ دەیە لە حکومڕانیان چیانووت و چیانکرد!؟
ئەیانوت ئەبین بەنمونەی حکومڕانی بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە، بەڵام نەک نەبوو بە نمونە بەڵکو بوون بە نمونەی حکومڕانی خراپ لەهەموو دونیا بەشێوەیەک کە ئەوەی لە حکومڕانی پارتی و یەکێتی ئەبینرێت لە حکومڕانیە زۆر خراپەکانی دونیادا وێنەی نیە.. وێنەی نیە چونکە دوای ۳٠ ساڵ خەڵک سێ شتی سەرەکی نیە کە ئەمانە پێداویستین نەک خزمەتگوزاری بەڵکو پێویستیەکن کە ئینسان ناتوانی بژیت کە نەیبێت، ئەوانیش (ئاو ،کارەبا، ڕێگاوبان) دوای ۳٠ دانە ساڵ خەڵکی ئەم هەرێمە ئەم سێ شتەی نیە!
باسی ئەوە ناکەین سوپایەکی نیشتیمانی یەکگرتوومان نیە، دامودەزگای فەعلیمان نیە کەرتی تەندروستی و پەروەردە وێرانن هیچ سێکتەرێک نیە نەک پێشنەخراوە بەڵکو گەڕاندویاننەوە بۆ دواوەو وێران کراون!
دوای ۳٠ ساڵ پارتی و یەکێتی تەنانەت موچە نادەن بەخەڵک کە لەبەرامبەر ۳٠ ڕۆژ کارکردنی خەڵکە! بۆیە کە خراپی ئەو حکومڕانیە باسبکەین بە دەیان نوسین تەواو نابێ بەڵام خۆشبەختانە خەڵک هۆشیارەو هەمووی لەبەرچاوی خەڵکە کە چی کارەساتێکیان بەسەر ئەم وڵاتەو ئەو خەڵکە هێناوە.
بەڵام گرنگترین شتیش ئەوەیە کە خەڵک زۆرینەی زۆری دژی ئەم دەسەڵاتەیەو کەمینەیەکی کەمیان بەدەستەوە ماوەو خوای گەورە پشتیوان بێ لە داهاتووی نزیک گۆڕانکاری گەورە ڕوو دەدات بەقازانجی خەڵک، ڕزگاربونیان لەم دەسەڵاتە ستەمکارە.22:24