بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تا کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەبێت
بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تا کێشەی موچەخۆران چارەسەر دەبێت
شاسوار عەبدولواحید - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
شەرمە بۆ پارتی و یەکێتی کە دیسانەوە جارێکی تر دژایەتی خۆیان راگەیاند بۆ موچەخۆران و سەلماندیان کە ئەوان بەشێکن لە دروستکردنی کێشە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، نەک بەشێک بن لە چارسەر. وە سوپاسی هەوڵەکانی فراکسیۆنی نەوەی نوی لە بەغداد دەکەم کە لەهەوڵدان بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، سوپاسی هەموو ئەو فراکسیۆنانە دەکەم کە لەگەڵ نەوەی نوێ واژۆیان کردوە و پشتیوانی لە موچەخۆران دەکەن. بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت، پێویستە مانگانە موچەخۆرانی هەرێم بێ دواکەوتن موچەی خۆیان وەربگرن هاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی تری عێراق.